گرنگترین خولی دانوستانەكان ئە مرۆ لە دوحە بەڕیوە دەچێت

18 کاتژمێر پێش ئێستا

گرنگترین خولی دانوستانەكان ئە مرۆ لە دوحە بەڕیوە دەچێت
لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، خێرایی چالاکییە دیپلۆماسییەکان بە مەبەستی تەواوکردنی ئەو ڕێککەوتنە خێراتر بووە کە بریتییە لە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان قەوارەی زایۆنی و کوتلە فەلەستینییەکان لە غەززە بە سەرۆکایەتیی حەماس.
لەو چوارچێوەیەشدا ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئەمرۆ خولێکی دانوستانەکانی غەززە لە دەوحە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی ئەو وردەکارییانە بكریت كە ماونەتەوە تا بەتواوی ڕێککەوتنی ئاگر بەست بکرێت.
ئەو بەرپرسە ئاگادارەی دانوستانەکان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکات نوێنەری ترەمپ و بایدن و هەروەها شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و دەیڤید بارنیا سەرۆکی مۆساد ئامادەبن، ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بووە لە هەموو کاتێک نزیکتر.
لای خۆیەوە جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانکاران نزیکن لە کۆتاییهێنان بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بێتە ئاراوە.
سولیڤان ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن ساڵی ڕابردوو چوارچێوەیەکی بۆ ئاگربەست خستەڕوو کە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەشکرد، كە ئیتر كاتی ئاگربەستە.
هەر لە هەمان بارەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی MSNBC ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە هەموو کاتێک نزیکترە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و زایۆنی.
خولەکانی پێشووی دانوستانەکان بەهۆی ڕەتکردنەوەی زایۆنی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە غەززە و ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر ناوچەی فەلەستین سەركەوتوو نەبوون.
بەلام لە ئێستادا قەوارەی زایۆنی رازی بووە بە كشانەوەی هیزەكانی و بەردانی زیندانییەكان و گەرانەوەی ئاوارەكان
#ڕوون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 5 جار

هەواڵی زیاتر