قەوارەی زایۆنی و حەماس نزیکدەبنەوە لەرێککەوتن

14 کاتژمێر پێش ئێستا

قەوارەی زایۆنی و حەماس نزیکدەبنەوە لەرێککەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست سوپای زایۆنیش لەچەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە کشاوەتەوە.
٤٦٦رۆژە قەوارەی زایۆنی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات هەرچەندە قەوارەکەو حەماس نزیکبونەتەوە لەرێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەڵام لە کۆمەڵکوژییەکدا سوپای زایۆنی لەبەیانی ئەمرۆوە ٢٠هاوڵاتی مەدەنی کەرتەکەیان شەهیدکراووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەمیدیاکانی وڵاتەکەی وتوە کە رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆری دیلەکان نزیکە ئەگەر بەزوترین کات ئاگربەست رانەگەیەندرێت کێشەی زۆر دروستدەبێت.
سەربازانی قەوارەکەش ژمارەیەک بنکەی خۆیان لە میحوەری نەتساریم کە لە کەرتی غەززە جێگیریان کردبوو کشاونەتەوە.
جۆبایدنیش سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە رێککەوتن نزیکە و لەگەڵ میری قەتەر لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەبایدنی وتوە کە حەماس بەشێوەیەکی ئەرێنی مامەلە لەگەڵ رێککەوتنەکە دەکات 
دوای راگەیاندنی ئاگربەست بریارە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە سوپای زایۆنی لە کەرتی غەززە بکشێتەوە تەنها چەند بازگەیەکی کەمیان نەبێت و بۆردومانەکان بوەستێنرێت و دەروازە سنوریەکان بکرێنەوە بۆ گەیاندنی هاوکاریەکان بەهاوڵاتیانی مەدەنی غەززە و ئالوگۆرکردنی دیلەکانی هەردولایە.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 3 جار

هەواڵی زیاتر