تەرمی سنوار خاڵی ناکۆکی نێوان حەماس و قەوارەی زایۆنییە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

گفتوگۆکان لەسەر رێککەوتن و ڕاگەیەندنی ئاگربەستی نێوان قەوارەی زایۆنی و حەماس بەردەوامی هەیە یەکێک لەخاڵەناکۆکیەکانیش رادەستکردنەوەی تەرمی سنوارە بە بزوتنەوەی حەماس کە قەوارەکە ئامادەنیە بەبێ مەرج تەرمەکە رادەستی حەماس بکاتەوە.
هەرچەندە رێککەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست نزیکە بەڵام قەوارەکە کۆمەڵکوژیەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی غەززە چڕتر کردۆتەوە و لە ٢٤ کاتژمێری رابرودا قەوارەکە ٤ کۆمەلکوژی ئەنجامداوە 
تائێستاش بەشێک لە قوربانیەکان لەژێردارو پەردوی بینا روخاوەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە رزگاریان بکەن.
ژمارەی شەهیدانی کەرتەکەش لە ٧ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وە ٤٦،٦٤٥کەس بوە و ژمارەی بریندارانیش ١١٠،٠١٢کەسی تێپەراندووە.

 

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 4 جار

هەواڵی زیاتر