سەرچاوە ئەمریکییەکان ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان حەماس و زایۆنی ئاشکرا دەکەن

2 رۆژ پێش ئێستا

میدیا زایۆنییەكان لە زاری ئەو سەرچاوە ئەمریکییانەوە ئاشكرایان كرد كە ریكەوتن نێوان حەماس و زایۆنی نزیكەو ئەگەری ئاگربەست لە ئارادایە
سەرچاوە ئەمریکییەکان کە لەلایەن دەزگای فەرمی زایۆنییەوە ناویان ئاشکرا نەکراوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە قسەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی فرە قۆناغییە کە بە گوتەی خۆیان گەڕانەوەی سەرجەم دەستگیرکراوەکانی زایۆنی لەخۆدەگرێت.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەڵێنەکانی نێوان هەر قۆناغێکی کلیلی گەیشتن بە ڕێککەوتن
ئاماژەی بەوەشکردووە، زایۆنییەكان دەبێت بەڵێن بدەن بەتەواوی شەڕ ڕاگرن. هەروەها حەماس دەبێت بەڵێن بدات هەموو ئەو دیلانەی زایۆنی کە ماونەتەوە لە قۆناغی دووەمدا بگەڕێنێتەوە.
ئەو سەرچاوانە پێیان وابوو کە ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا "باشترین ڕێککەوتنە کە حەماس دەتوانێت بیكات، و بۆ هەموو لایەنەکان گونجاوە

دانوستانی پێشوەختە
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، میدیای زایۆنی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، پێشکەوتنی زۆر بەرچاو لە دانوستانەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسدا هەیە.
پێش ئەوەش بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی زایۆنی بڕیاریدا شاندێک ڕەوانەی دۆحە بکات بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان.
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە زاری بەرپرسێکی زایۆنییەوە ڕایگەیاندووە کە بڕیاری ناردنی شاندەکە بۆ دەوحە بەهۆی پێشکەوتن و پێشهاتە نوێیەکانی دانوستانەکان بووە.
میدیای زایۆنی ڕایگەیاند، پێشکەوتنەکان دوای ئامادەیی قەوارەكە هات بۆ دانوستان لە قۆناغی یەکەمدا قۆناغی دووەم کە ڕەنگە کۆتاییهێنان بە جەنگیش لەخۆبگرێت.

ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە ٩٠%ی بۆشاییەکانی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی زیندانی و دەستبەسەرکراوان پێشتر پڕکراوەتەوە.
سه ڕچاوه ئاگاداره کان ڕایانگه یاند که ناکۆکی هه یه له سه ڕ گواستنه وه له قۆناغی یه که می ڕێککه وتنه که بۆ قۆناغی دووه م، هه ڕوه ها ئاماژه ی به وه دا که مشتومڕ له نێوان لایه نه کاندا هه یه سه باره ت به ی یاسایی كردن و زەمان زەرگرتنی ڕێککه وتنه که و هه ڕ لایه نێکیش پێداگری له سه ڕ بەرژەوەندی خۆی ده کات .
ناوبژیوانان هەوڵی نوێ دەدەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و دۆزینەوەی ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و دەستگیرکراوەکان لە نێوان حەماس و زایۆنی، پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ٢٠ی ژانویە دەستبەکاربێت.
ڕۆژی هەینی میدیاكانی زایۆنی لە زاری سەرچاوە ئاگادارە بیانییە ئاگادارەکانەوە کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە کە “تەلئەبیب ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشخستنی دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم، بە ئامانجی دڵنیابوون لە بەردەوامیی پرۆسەکە تا هەموو دەستگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن”.
هەرچەندە هێشتا وردەکاریی قۆناغی یەکەم و دووەمی ئەو ڕێککەوتنە ئەگەرییە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیاکانی زایۆنی بە دەزگای فەرمی پەخشیشەوە دەڵێن قۆناغی یەکەم ئازادکردنی کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆش لەخۆدەگرێت، قۆناغی دووەمیش ئازادکردنی سەربازەکانی لەخۆدەگرێت .

خاڵە جیاوازەكان
دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە جارێک بەهۆی پێداگریی نەتانیاهۆ لەسەر پاراستنی کۆنترۆڵی ڕێڕەوی فیلادلفی لە سنووری نێوان غەززە و میسر و دەروازەی ڕەفەح لە غەززە، کەوتۆتە بەر کۆسپ وڕێگریکردن لە گەڕانەوەی چەکدارانی فەلەستینی بۆ باکووری کەرتی غەززە لە ڕێگەی ڕێڕەوی نەتزەریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە حەماس پێداگری لەسەر پرەنسیپەکانی خۆی دەکات، کە هەر لە سەرەتای دانوستانەکانەوە ڕایدەگەیەنێت، کە پێویستی بە کشانەوەی تەواوەتی زایۆنی لە کەرتی غەززە و ڕاگرتنی تەواوەتی جەنگ هەیە، بۆ ئەوەی هەر ڕێککەوتنێک قبوڵ بکات.
تەلئەبیب زیاتر لە ١٠ هەزار و ٣٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا زیندانی كردووە و لە کاتێکدا کە مەزەندە دەکات کە ٩٩ زیندانی زایۆنی لە کەرتی غەززەدا هەبن، بەڵام حەماس کوشتنی دەیان دیلەکەی لە هێرشە هەڕەمەکییەکانی زایۆنی ڕاگەیاند.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا لە کەرتی غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و زیاتر لە ١٥٥ هەزار شەهید و برینداری فەلەستینی بەجێهێشتووە کە زۆربەیان منداڵ و ژنن و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون، ئەمەش لە نێوان وێرانکارییەکی بەرفراوان و برسێتی کوشندەدا.

ژمارەی خوێندراو : 170 جار

هەواڵی زیاتر