هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا دەستی پێکرد!

09/04/2026

🟥 هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا دەستی پێکرد!
مەترسیی توندوتیژی و پێکدادان لە ئارادایە!

🔸لە بەیانییەکی زووەوە و لە کاتژمێر ٦:٣٠، گرووپە ڕادیکاڵەکانی نیشتەجێی ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ و یەک لە دوای یەک دەستیان کردووە بە چوونە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا.

🔸 بۆ یەکەمجارە بەو شێوەیە و بە کۆمەڵ ڕێوڕەسمی ئایینی لەناو حەوشەکاندا ئەنجام دەدرێت، کە ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتننامە مێژووییەکانە.

🔸 لە شارە کۆنەکەی قودس ڕێکاری ئەمنیی توند گیراوەتە بەر و ڕێگری لە گەنجانی فەڵەستینی دەکرێت بچنە ناو حەوشەی مزگەوتەکە.

🔸 لایەنە توندڕەوەکان داوا دەکەن هێرشەکان و چوونە ناوەوەکە بۆ ناو ئەقسا لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاتر بکرێت.

🚨چاودێران هۆشداری دەدەن کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی تەقینەوەی دۆخەکە و دروستبوونی پێکدادانی توند لە ناوچەکەدا.

ژمارەی خوێندراو : 167 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

پڕۆژەی هەژماری من: دوای 31ـی ئاب دابەشکردنی مووچەی نەختینەیی ڕادەگیرێت

زۆرتر

8/12/2026 9:06:00 AM

کێشەی بێئاوی لە سلێمانی و دەوروبەری چارەسەر کراوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

زۆرتر

8/12/2026 8:40:00 AM

زۆرترین خوێنراو