لە دووەم ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، مشتومڕ لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامە سەبارەت بەوەی ئایا ڕێککەوتنەکە لوبنانیش دەگرێتەوە (وەک ئەوەی تاران و ئیسلام ئاباد دەڵێن) یان نا (وەک ئەوەی واشنتۆن و تەلئەبیب جەختی لێ دەکەنەوە). لەم نیوەندەدا رووداوو هێرشەکان بەردەوامن
- دۆخی مرۆیی لە لوبنان: وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشە خوێناوییەکانی دوێنێ بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢٠٣ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠٠ کەسی تریش بریندار بوون.
- هەڵوێستی حزبوڵڵا: حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند کە بە چەندین مووشەک ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و بەڵێنی داوە تاوەکو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان نەوەستن، بەردەوام بێت لە هێرشەکانی.
- كاردانەوە نێودەوڵەتییەکان: وڵاتانی بەریتانیا، ئیسپانیا و فەڕەنسا هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد و داوایان کرد لوبنانیش بخرێتە ناو ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەوە.
- لێدوانی تڕەمپ: دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە تا ئەو کاتەی پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستەکە دەبینرێت.
ژمارەی خوێندراو : 78 جار