سوپای ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیانكردوه به لێدانی ئامانجه‌كانی حزبوڵا له ناوچه‌ی به‌یروت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له نوێكردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كه‌ی بۆ دانیشتوان بۆ چۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوری به‌یروت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له به‌رزاییه نزمه‌كاندا فڕین و دواتر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له ناو پایته‌ختی لوبنان و ده‌وروبه‌ری ده‌نگیدا .
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رگری شارستانی به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسه‌ر باشوری لوبنان، حه‌وت كه‌س كوژران كه شه‌ش كه‌سیان له یه‌ك خێزانن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ڵمه‌ته‌كه شارۆچكه‌ی كه‌ڤه‌ر بوه‌ته ئامانج كه نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له سنوری ئیسرائیله‌وه
ژمارەی خوێندراو : 266 جار