تۆماری نەخۆشانی سیل لە زیندانی سێدنایا
دۆزرایەوە
تۆماری تووشبووانی نەخۆشی سیل لە زیندانی سێدنای
دۆزرایەوە کە ئاماژەن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
لەنێو زیندانیاندا، لەژێر بارودۆخی زینداندا کە بە ترسناک وەسف دەکرێت.
تۆمارەکە حاڵەتەکانی نەخۆشی سیل لە نێوان زیندانییەکان
لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ نیشان دەدات، بە شێوەیەکی سەرەتایی نووسراوە بەبێ هیچ وردەکارییەکی
پزیشکی سەبارەت بە بارودۆخی نەخۆشەکە یان مێژووی پزیشکی، لە تۆمارەكەدا ژەمە چارەسەرییەکان
زۆر بەكەمی نوسراون.
جێگای سەرنج بوو کە یەکێک لە لاپەڕەکانی تۆمارەکە
جێپەنجەی ئەوەی لەسەر بوو کە پێدەچوو پێڵاوێکی سەربازی بێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده وڵه تی ده ڵێت، له ساڵی
2011ه وه هه زاران که س له زیندانه کانی ڕژێمی پێشووی سوریا له کاتی ڕاگیران له زیندانه
کانی ئه شکه نجه دا گیانیان له ده ستداوه و به ده یان هه زار که سی دیکه ش تووشی
ئه شکه نجه یه کی ترسناک کراون.
زۆرجار خەڵک بۆ دەرهێنانی "دانپێدانان"ی
زۆرەملێ، لێدانی توند و دەستدرێژی و تەزووی کارەبا و ئەشکەنجەی دیکەیان لێدەکرا.
هەرکەسێک گومانی دژایەتیکردنی حکومەتی سوریای لێبکرایە
مەترسی لەسەر بوو، بارودۆخی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنیش دڕندانە بوو.
ڕێکخراوەکە دەڵێت: "خەڵک لە برسێتیدا دەمرن،
تەنانەت دەستیان بە چاودێری تەندروستی سەرەتاییش ناگات، بەهۆی برینی تووشبوو و نینۆکی
ناوەوەی پێیانەوە دەمردن، هەروەها بەهۆی قەرەباڵغی و کەمی تیشکی خۆرەوە بەدەست کێشەی
تەندروستی دەروونی توندەوە دەناڵێنن". .
زیندانی سێدنایە بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە
باکووری دیمەشقی پایتەختەوەیە، بە هۆی ئەشکەنجەدان و بێبەشکردن و قەرەباڵغی لە ناوەوەی
بە "سەربڕخانەی مرۆڤ" ناودەبرێت، بەهۆی ئەو ڕووداوە خوێناویانەی کە لە
ماوەی ساڵی ٢٠٠٨دا بینیویەتی، نازناوی "زیندانی سوور"ی لێنراوە.
زیندانی سێدنایا لە ساڵی 1987 دروستکراوە و دابەشکراوە
بەسەر دوو بەشدا، بەشی یەکەم بە “بینای سوور” ناسراوە و بۆ گیراوانی سیاسی و مەدەنی
دیاریکراوە، لە کاتێکدا ئەوی دیکەیان بە “بینا سپییەکان” ناسراوە و بۆ زیندانیانی
سەربازی دیاریکراوە .
مانگی ڕابردوو پزیشکانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ
سنوور باسیان لەو نەخۆشانە کرد کە بەم دواییە لە زیندانەکانی دیمەشق دوای ڕووخانی ڕژێمی
بەشار ئەسەد ئازاد کرابوون.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،
زۆربەی حاڵەتەکان نیشانەی شۆکیان دەرخستووە، وە پێدەچێت تووشی شۆک بوون بەو شتانەی
بەسەریان هاتووە بەهۆی جۆرەها ئەشکەنجەدان، چ جەستەیی، دەروونی یان سێکسی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “جگە لە خواردن و تیشکی خۆر
بێبەشبوون، زۆربەی زیندانییەکان بە شێوەیەکی زۆر دەگریان و نەیاندەتوانی بخەون هەمیشە
دەلەرزین، نەیاندەتوانی تەرکیز بکەن، نەیاندەتوانی وەک پێویست قسە بکەن . ترسیان لە
گەڕانەوەیان بۆ زیندان هەبووە” پزیشکەکان دەڵێن ئەوان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون و
تەنانەت هەندێکیان لە شوێنێکی کراوەدا داوای چاودێری پزیشکییان کردووە.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،
"پێشوازیمان لە زیندانییەك کرد کە ٨ ساڵی لە زیندانی سێدنایا بەسەربردووە، ئێستا
تەمەنی ٢٧ ساڵە، لەگەڵ کوڕە گەنجەکەی کە تەمەنی ٣ مانگ بوو، چووەتە زیندان، لەگەڵ
کوڕەکەی ئازادکرا کە ئێستا تەمەنی ٨ ساڵە". ساڵ و ٣ مانگ.. کوڕەکە نازانێت
کولێرە، شەربەت، باڵندە یان تەنانەت یارییەک چییە نازانێت بخوێنێتەوە و نە بنووسێت
شایەتحاڵی ئەوە بووە کە دایکی تووشی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بووە.
هەروەها پزیشکەکان نەخۆشێکیان وەرگرت کە تازە لە
زیندان ئازاد بووبوو ئەو دەگریا و دەلەرزی، و نەیتوانی یەک ڕستەی دروست بڵێت هێشتا
باوەڕی نەدەکرد کە تازە لە زیندان ئازاد کراوە لە هاوڕێکەی کە دوو ڕۆژ بوو لە هەمان
خانەدا بە مردوویی پاڵکەوتبوو كە لەلایەن سەربازێکەوە لێیدرا تا مرد.
ژمارەی خوێندراو : 12 جار