مووچەی مانگی ١٢ دابەشناکرێت
علی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم بەدڵنیاییەوە دابەشناکرێت.
دەشڵیت حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە کە هیچ برەپارەیەک بۆ مووچەی مانگی ١٢ تەرخاننەکردووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش حیساباتی ساڵی ٢٠٢٤ی راگرتوە.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی وتوە کە دەبێت حکومت لەخەمی مووچەکانی ساڵی ٢٠٢٥دابێت و پێویستە بەزوترین کات لیستی مووچە بۆ ماگی یەک رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات
لەکاتێکدا ٦مانگە حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەکردووە و وەزارەتەکەش داوای کردوە داهاتی ناوخۆ رەوانەبکرێت تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوەتی بنێرێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 3 جار