شۆفێرانی گواستنەوەی سوتەمەنی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو لەسەرشەقام خێمە هەڵدەدەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

🔴شۆفێرانی گواستنەوەی سوتەمەنی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو لەسەرشەقام خێمە هەڵدەدەن

🔻شۆفێرانی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بریاریشە لەسەر ڕێگای عەربەت-سلێمانی خێمە هەڵبدەن تاوەکو داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێت

🔻شۆفێران داوادەکەن باری زیاتریان پێبدرێت تاوەکو لەم دۆخەی قەیراناویەی هەرێمدا بتوانن بژێوی ژیانیان دابینبکەن .
بەشێک لەشۆفێران دەڵێن کەلەماوەی دوو بۆ سێ مانگدا تەنها یەک تەنکەر سوتەمەنیان گواستۆتەوە و بەشێکی زۆری پارەکەشیان بۆ گومرگ دەچێت داواشدەکەن لەسەر سنوری ئێران پارەی کەمیان لێوەربگیرێت هاوشێوەی شۆفێرە ئێرانیەکان کە داخلی هەرێم دەبن پارەیان لێوەرناگیرێت

🔻چوارجاری تر شۆفێران گردبونەوەیان ئەنجامداوە چەند بەڵێنێکیان لەلایەن حکومەتەوە پێدراوە بەڵام جێبەجێ ناکرێت.

🔻شۆفێرانیش ڕێگری دەکەن لە گواستنەوە سوتەمەنی و دەڵێن تاوەکو کێشەکەیان چارەسەرنەکرێت ناهێڵین هیچ تەنکەرێکی ئێرانی یان عێراقی هیچ سوتەمەنیەک بگوازنەوە


#سوتەمەنی
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 2 جار

هەواڵی زیاتر