لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەنیە مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت قبوڵمان نییە گرفتەکانی مووچەی ساڵی پار ئەمساڵیش بەردەوامبێت.
دوای چەندین دانیشتن و ناردنی شاندی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو تەیف سامی پێی وتوون کە ئەوان مووچەی هەر١٢مانگەکەی ساڵی رابردوویان ناردووە ئەوکورتهێنانەی کەهەیەتی پێویست دەکات حکومەتی هەرێـم لە داهاتی ناوخۆ پری بکاتەوە بەڵام حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی بۆ پرکردنەوەی کورتهێنانی مووچە تەرخاننەکردووە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت:قبوڵی ناکەین گرفتەکانی مووچەی ساڵی ٢٠٢٤ئەمساڵێش بەردەوامبێت پرسی مووچە دەبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوەتی یەکلایی ببێتەوە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 6 جار