ماڵپەڕی میزان ئۆنلاین-ی
سهر به دەزگای دادوهری ئێران بڵاویکردەوە، "سزای لەسێدارەدانی نۆ
ئەندامی داعش دوای پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە جێبهجێكراوه"،
كه "پلانیان دانابو هێرشی تیرۆریستی دژی خەڵکی مەدەنی لە ئێران ئەنجام بدەن".
تۆمەتباران
دوای شهڕ و پێكدادانی سهخت لەگەڵ سوپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ئێران دەستبەسەر
کراون، محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لەو کاتەدا وتی،
"ئەم شانە تیرۆریستییە مەبەستی بو دزە بکاتە نێو ئێران و هێرشی هاوکات لە
شارەکانی سنوری و ناوەڕاست ئەنجامبدات".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "بەشێکیان تەقەمەنیەکانیان
تەقاندەوە و سێ کارمەندی سوپای پاسداران کوژراون".
بەپێی
هەواڵێکی میزان ئۆنلاین، "تۆمەتباران دادگایییەکی دادپەروەرانەیان وەرگرتوە و
لەسەر بنەمای بەڵگە و دانپێدانان و ئیفادەکان سزا دراون".
هەمان
سەرچاوە ئاماژەی بەوەکرد، سزای لەسێدارەدان لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکراوە، بەبێ
ئەوەی دیاریبکات کەی دەرچوە.
ئێران بەردەوام دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی داعش ڕادەگەیەنێت،
کە تۆمەتبارن بە پلاندانان بۆ هێرشکردن.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە پۆلیس
ڕایگەیاندوە، لە هەڵمەتێکی هەماهەنگدا لە سەرانسەری چوار پارێزگادا 13 ئەندامی
گروپەکەیان دەستگیرکردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، لەوانە ڕێکخراوی لێبوردنی
نێودەوڵەتی، ئێران ئەو وڵاتەیە کە لە دوای چین زۆرترین ژمارەی لهسێدارهدان لە
جیهاندا ئەنجام دەدات.
ژمارەی خوێندراو : 241 جار