بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان و پۆلیسی نەمسا، ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری گرازی نەمسا لانیکەم پێنج کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
دەزگای پەخشی نەمسا (ABR) لە زاری پۆلیسەوە بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە بریندارەکان خوێندکار و مامۆستان، برینەکانیان سەخت بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباری هێرشەکە خوێندکاری قوتابخانەکە بووە و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی پۆلیس.
تا ئێستا دەسەڵاتداران ناسنامەی هێرشبەرەکە و پاڵنەری هێرشەکەیان ئاشکرا نەکردووە، ئەوەش پشتڕاستی دەکەنەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان لە باشووری شاری گراز دەستپێکردووە بۆ پاراستنی ناوچەی دەوروبەری قوتابخانەکە و دڵنیابوون لەوەی هیچ مەترسییەکی زیادەیان لەسەر نییە.
ژمارەی خوێندراو : 62 جار