ئەمشەو لە تەلئەبیب چی ڕوویدا؟

16 کاتژمێر پێش ئێستا

سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران هێرشی نوێی ده‌ستپێكرد و له‌ ئێستادا كار بۆ تێكشكاندنی موشه‌كه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، "هاوڵاتییان بەرەو پەناگە ئارامەکان دەچن".
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، پێگە ستراتژیکەکانی ئەشدۆد، تەلئەبیب، حەیفا و بیرشەبا لە خولێکی نوێی هێرشە موشەکییە تۆڵەسەندنەوەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی سادق 3" کراونەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، میدیاکانی ئیسرائیل دانیان بەوەدا ناوە کە موشەکەکانی ئێران پێگە ستراتیژییەکانی پێكاوه‌.
سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کە "زۆربەی موشەکەکانی ئێران بە سەرکەوتویی گه‌یشتونه‌ته‌ ئامانجه‌كانیان و بەشێک لەو موشەکانە ڕێگریان لێكراوه‌".
هاوكات كه‌ناڵی ئەلجەزیرە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان ڕایگەیاند، ناوچەی ناوەندیی پایتەختی ئیسرائیل کە بە تەلئەبیبی ناوەندی ناسراوە، زیانێکی زۆری بەرکەوتوە و تاوەرێکیش کراوەتە ئامانج.
میدیاکانی ئیسرائیل ده‌ڵێن، موشەکەکانی ئێران لە خولێکی نوێی ئۆپەراسیۆنە موشەکییەکاندا، تەلئەبیب و چەند ناوچەیەکی باکوری داگیرکراوی فەڵەستینیان هه‌ژاندوه‌.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ڕادەی ئەو زیانانەی کە لە دوای ئۆپەراسیۆنە موشەکییەکانی ئێران بە تەلئەبیب کەوتوە، بە بەرفراوان وەسف ده‌كرێت.
تا ئێستا چوار موشەک لە ناوەندی شاری تەلئەبیب لە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئێراندا کەوتونەتە خوارەوە، کەناڵی جەزیرە هەروەها ڕایگەیاندوە، کە هه‌شت میلیۆن کەس لە فەڵەستینی داگیرکراو لە پەناگەدان لە دوای هێرشە موشەکییە نوێیەکانی ئێران.

ژمارەی خوێندراو : 150 جار

هەواڵی زیاتر