فڕەنسا بیر لە گۆڕینی
سیاسەتی خۆی و ڕێگریکردن لە بەلەمەکانی کۆچبەران لە دەریادا دەکاتەوە بۆ
وەڵامدانەوەی زیادبونی پەڕینەوە لە کەناڵەکەدا.
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری
ئاواره و پهنابهران بڵاویكردهوه، فڕەنسا پلانێکی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە
کۆچبەران لە دەریادا دەخاتەڕو وەک وەڵامێک بۆ کۆچی نایاسایی لە کەناراوەکانی
فڕەنسا بۆ بریتانیا، ئامانجی پلانەکە بەرپەرچدانەوەی دیاردەی "تاکسی
بەلەم"ە، تەکنیکێک کە بریتییە لە هەڵدانی بەلەمەکە پێش سواربون بۆ ئەوەی
ڕێگرییان لەسەر وشکانی لەلایەن پۆلیسەوە لێ نەکرێت.
ئاماژهی
بهوهشكردوه، ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە ئێستادا "مەحاڵن"، ئەو تەکنیکە
ڕێگریکردن لە دەروازەکان، جێبەجێکردنی یاسا قورس دەکات، چونکە یاسای دەریایی
پۆلیسی فەرەنسا دەستوەردان لە دەریادا قەدەغە دەکات جگە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی
ڕزگارکردن، چونکە دەتوانێت مەترسیدار بێت.
هەربەپێی
زانیاریەکان، لە ساڵی 2021 پریتی پاتەل، وەزیری ناوخۆی ئەوکاتەی بریتانیا، پێشتر
باسی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای کردبو، بەڵام ئەم پڕۆژەیە دوای
ڕەتکردنەوەی فڕەنسا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە پێشێلی یاسای دەریایی دەکەن بە
خێرایی وازی لێ هێنرا، لەوکاتەدا پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکانیشەوە
ڕەخنەی لێگیرا، کە دەیانزانی ئەم پڕۆژەیە پاڵ بە کۆچبەرانەوە دەنێت بۆ ئەوەی
ڕێگای مەترسیدارتر بگرنەبەر.
بەپێی
ئامارەکان، سەرەڕای هەوڵی ماندونەناسانە لە سەر خاکی فڕەنسا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی
پەڕینەوە لە کەناڵەکەدا، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی 2024 ژمارەی ئەو کەسانەی
گەیشتونەتە بریتانیا بە ڕێژەی 42% زیادیکردوە"، ئەوەش بەرزترین ئاستی هاتنی
یەک ڕۆژە کە لە ساڵی 2022ەوە هاوتای نەبوە.
دهزگا
لوتكه دهڵێت، سەرەڕای ڕێوشوێنی سەرکوتگەرانەی لەندەن و پاریس بۆ سنوردارکردنی
کۆچبەری نایاسایی کە جێبەجێیان کردوە، لە مانگی یەک تا مانگی پێنجی ساڵی
2025ەوە 14 هەزار و 808 کەس لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە،
ئەوە ئاستێکی بێ وێنەیە و ئەم پەڕینەوە نایاسایانە لەچاو ساڵی ڕابردودا بە شێوەیەکی
بەرچاو زیادیان کردوە.
ساڵی 2024 و 36 هەزار و 800 کەس پەڕینەونەتەوە،
کە بە ڕێژەی 23% زیاترە لە ساڵی 2023 ئەو ساڵە نزمترین ئاستی تۆمارکردوە، له ئهمساڵدا
لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە، ساڵی ڕابردوش 78 کۆچبەر لە کەناڵەکەدا گیانیان
لەدەستدا.
ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا، دوای هاتنی ژمارەی
پێوانەیی توڕەیی خۆی دەربڕی، دوای ئەوەی هەزار و 195 کۆچبەر بە 19 بەلەم گەیشتنە
شانشینی یەکگرتو، هەروەها ئەو وێنانەی کە پۆلیسی فڕەنسا سەیری ئەو کۆچبەرانە دەکەن
کە بەبێ دەستوەردان لە کەنار دەریاکە دەڕۆن، توڕەیی لایەنی بریتانیای لێکەوتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 16 جار