ڕێژەی لەدایکبون لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزیوە

3 رۆژ پێش ئێستا

سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتوەکان:
ڕێژەی لەدایکبون لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزیوە بەهۆی کێشە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانەوە.
هۆکاری سەرەکی کەمبونەوەی ڕێژەی لەدایکبون، کێشەی دارایی و گرانی تێچوی ژیانە، لە هەر پێنج بەشداربوی ڕاپرسییەکەدا یەکێکیان بێتوانایی خۆیان لە هەبونی ئەو ژمارەیە منداڵانەی کە ئارەزوی دەکەن پشتڕاستکردەوە.
سیاسەتە دیمۆگرافییە ناکاریگەرەکانی حکومەت، کێشەی تەندروستی و ناسەقامگیری سیاسی لە زۆرێک لە وڵاتان دروستکردوە
جگە لەوەش سەختی هاوسەنگکردنی کار و چاودێری منداڵان بۆ ژنان، سیاسەتە دیمۆگرافییە ناکاریگەرەکانی حکومەت، کێشەی تەندروستی و ناسەقامگیری سیاسی لە زۆرێک لە وڵاتان دروستکردوە.
لە ماوەی 90 ساڵی داهاتودا ژمارەی دانیشتوانی جیهان نزیکەی 3.1 ملیار کەس زیاد بکات، ئەوەش بەهۆی ئەو وڵاتانەوە دەبێت کە ڕێژەی لەدایکبونیان بەرزە لە ئەفریقا و ئاسیا و ئەمریکای لاتین، بە پێچەوانەوە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتوان لە ئەوروپا و ژاپۆن کەم ببێتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 15 جار

هەواڵی زیاتر