وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ئهمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە
ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە
جیاجیاکانی کەرتی غەززە، 37 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربون.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە
نەخۆشخانەی شیف لە كهرتی غەززە هەواڵی گەیشتنی 18 تەرم و دەیان برینداریان
بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی تەقە لە خەڵکی مەدەنی كرا، کە چاوەڕێی هاوکاری مرۆیی بون
لە نزیک میحوەری نەتساریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.
ئاژانسی
هەواڵ و زانیاریی فەڵەستین، وهفا، لە زاری سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززەوە
بڵاویکردەوە، "بەهۆی تەقەی ئیسرائیل لە ناوەندی دابەشکردنی یارمەتییەکان
زیاتر لە 28 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربون".
ههروهها
له ناوچهی نەتساریم له ئهنجامی بۆردومانی ناوچهكانی نیشتهجێبون حهوت كهسی
دیكه كوژراون و زیاتر له 100 كهسیش برینداربون.
لە
ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ئیسرائیل هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەی کەمپی نوێ
لە باکوری کەمپی نوسیرات ئەنجامدا و بەهۆیەوە دو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش
برینداربون.
هەروەها
لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فڕۆکەوانیدا کە شوێنەکانی شاری خان یونس لە باشوری کەرتی
غەززەیان کردە ئامانج، نۆ کەس کوژران، هاوکات کەسێکی دیکەش لە ژێر داروپەردوەکان
لە شارۆچکەی عەباسان ئەلکەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕاکێشرا، کە تۆپبارانی توندی
لێ بەردەوامە.
هەروەها
لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە ناوچەی مەواسی شارۆچکەی
ئەلقەرەرا لە باکوری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە خێوەتێکی بۆردومان کرد کە
ئاوارەکانی تێدابو.
ئەو
پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل لە
کەرتی غەززە بەردەوامن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە
هۆشدارییەکان لەبارەی تێکچونی بارودۆخی ژیان و تەندروستی دانیشتوانی مەدەنی
گەمارۆدراو زیاتر بوە.
بەگوێرەی
ئاژانسی هەواڵی وهفا، "لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا هێزەکانی ئیسرائیل
خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکانیان کردوهتە ئامانج، چ لە ڕەفح و چ لە ناوەڕاستی
کەرتی غەززە، لە ئەنجامدا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربون، ئەو
هەنگاوە، بەپێی پشتڕاستکردنەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان، مەبەست لێی ئاوارەکردنی
زۆرەملێی دانیشتوانە، ئەوەش وەک بەشێک لەو کارەی پێدەچێت ستراتیژی پاکتاوی
نەتەوەیی بێت".
ئاژانسەکە
ئاماژەی بەوەکردوە، کۆی گشتی كوژراوان لە دوای جێبەجێکردنی میکانیزمی خاڵەکانی
دابەشکردنی هاوکاری لە 27ی (ئایار/5)ی 2025، گەیشتوەتە زیاتر لە 130 کەس، و سەدان
برینداری دیکەش ههن.
ژمارەی خوێندراو : 67 جار