دوای سەپاندنی
باری نائاسایی و قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە، پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس لە کالیفۆڕنیا
دەستگیرکردنی چەند خۆپیشاندەرێکی ڕاگهیاند كه دژ بە سیاسەتی کۆچبەری و بڕیاری
دیپۆرتکردنەوەی كۆچبهرانن كه لهلایهن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دهرچوه.
پۆلیسی لۆس
ئەنجلۆس ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕونیکردەوە، دەستگیرکردنیان
ئەنجامداوە لەکاتێکدا خۆپیشاندەران سەرپێچی قەدەغەی هاتوچۆیان کردوە.
تەکساس
ئامادەکاری دەکات
لایخۆیەوە،
گرێگ ئابۆت، پارێزگاری ویلایەتی تەکساس دوپاتیکردەوە کە ئەندامانی پاسەوانی
نیشتمانی بۆ شوێنە جیاوازەکان لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا جێگیر دەکرێن وەک
ئامادەکارییەک بۆ ئەو ناڕەزایەتیانەی کە پلانیان بۆ دانراوە بۆ ئەم هەفتەیە.
پارێزگاری
ویلایەتی تەکساس لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندوە،
"ناڕەزایەتی ئاشتیانە ڕێگه پێدراوه بهڵام زیانگەیاندن بە هەر کەسێک یان
موڵکێک نایاساییە و لە ئەنجامدهرانی دەستگیر دهكرێن".
پاسەوانی
نیشتمانی ههمو ڕێگهیهك دهگرێتهبهر بۆ پاراستنی شارهكه
پارێزگاری
کۆمارییەکان ئاماژەی بەوەکردوە، پاسەوانی نیشتمانی "هەمو ئامڕاز و
ستراتیژییەک بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی جێبەجێکردنی یاسا لە پاراستنی ڕێکوپێکی".
بەپێی ڕاپۆرتی
کەناڵی KSATی سەر بە کەناڵی سی ئێن ئێن، پێشبینی دەکرێت
ڕێکخراوەکانی باشوری تەکساس ڕۆژانی چوارشەممە و شەممە گردبونەوە دژی ICE ئەنجام
بدەن.
دەسەڵاتداران
گازی فرمێسکڕێژ و سپرای بیبەریان بەکارهێنا
ئەو
ڕاگەیاندنەی ئابۆت ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە دەسەڵاتداران گازی فرمێسکڕێژ و سپرای
بیبەریان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە پایتەختی ویلایەتی ئۆستن.
هەروەها دوای
ئەوە هات کە کارین باس سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە
شارەکەدا ڕاگەیاند، کە چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و
خۆپیشاندەران دژی سیاسەتەکانی ترهمپ بۆ کۆچبەری بەردەوامە.
ترەمپ لۆس
ئەنجلۆسی بە "دوژمنی بیانی" وەسف کرد
دوابەدوای چەند
ڕۆژێک لە تێکهەڵچونی شەوانە لە نێوان هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و خۆپیشاندەرانی
دژایەتی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە، سەرۆکی ئەمریکا
بڕیارە نائاساییەکەیدا بە جێگیرکردنی 700 هێزی دەریایی و 2000 سەربازی پاسەوانی
نیشتمانی، ئەو سەربازانە سەرەتا بۆ پاراستنی باڵەخانە فیدڕاڵیەکان جێگیرکرابون،
بەڵام ئێستا لە کاتی دەستگیرکردنیشدا ئاسایش بۆ ئەفسەرانی کۆچبەری دابین دەکەن.
ژمارەی خوێندراو : 69 جار