زیانە گیانیەكانی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

14 کاتژمێر پێش ئێستا


میدیای ئیسرائیلی: بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە 3 كەس كوژراون و 91 ی دیكەش برینداربوون 

بەهۆی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر قەوارەی زایۆنی تا ئێستا سێ زایۆنی كوژراون و زیاتر لە 90ی دیكەیش بریندار بوون.

دوای ئەوەی ئێران دەستی بە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەكەی كرد، شەش ڕێژنە مووشەكی ئاڕاستەی تەلئەبب و ناوچەكانی دەوروبەری كرد و بەهۆیەوە تا ئێستا سێ زایۆنی كوژراون و 91ی دیكە بریندار بوون.

دەستەی پەخشی زایۆنی ڕایگەیاندووە: لە ڕێژنەی چوارەم و پێنجەم شەشەمی مووشەكبارانەكانی ئێراندا بۆ سەر باشوور و ناوەڕاستی تەلئەبیب دوو زایۆنی كوژراون و 21ی دیكە بریندار بوون كە برینی سیانیان سەختە.

بەر لەوەیش حەوت زایۆنی لە سێ ڕێژنە مووشەكی ئێراندا بۆ سەر ناوەڕاستی قەوارەكە بریندار بوون.

كەناڵی 12ی زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە لە كاتی كەوتنەخوارەوەی یەكەم ڕێژنە مووشەكی ئێراندا ژنێكی زایۆنی ناوەندی قەوارەكە كوژرا.

لای خۆیشیەوە ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، بڵاوی ئاماژەی بەوە كردووە كە لانیكەم 63 زایۆنی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەكان گواستراونەتەوە.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە بە پشتیوانی ئەمریكا قەوارەی زایۆنی بە بەكارهێنانی زیاتر لە 200 فڕۆكە لەژێر ناو ئۆپراسیۆنی "شێری هەڵكشاو" دەستی بە هێرشەكانی بۆسەر ئێران كرد و بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەكان و پێگە مووشەكییەكان و چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون كرد و ژمارەیەك سەركردەی باڵای سەربازیشی تیرۆر كرد

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر