مەرگەساتی غەزە، لە زاری پزیشكێكی بەریتانی

4 رۆژ پێش ئێستا

پزیشکێکی بەریتانی، کە بەم دواییە لە غ.ەززە گەڕاوەتەوە بە كەناڵی "سکای نیوز" بەریتانی راگەیاندووە: بەدخۆراکییەكی سەخت بەرۆكی دانیشتوانی عەززە گرتووە، سەربازانی ئیسرائیل "هاوشێوەی یاری نیشانە شكاندن" لە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتی تەقە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن.
دکتۆر نایک ماینارد، كە چوار هەفتە لە ناو نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە کاریکردووە، وتویەتی "كەمی خۆراک بووەتە هۆی زەحمەتی چارەسەركردنی منداڵان و کۆرپە"
ماینارد ئاماژەی بەوەشكردووە "چەند پزیشکێکم بینیوە کە شیری شیری منداڵانیان لە جانتاکانیاندا هەڵگرتبوو، هەموو ئەوانە لەلایەن پاسەوانانی سنوری ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا، هیچ شتێکی دیکە دەستی بەسەردا نەگیرا، تەنها شیری منداڵەكان نەبێت"
باسی لەوەشكردووە "لە یەكەم دوو هەفتەی ئامادەبونم، چوار منداڵ لە بەشی خودەج لە نەخۆشخانەی ناسر گیانیان لەدەستدا، مردنی زۆرتریش روودەدات ئەگەر ئیسرائیلییەکان رێگە بە خواردنی پێویست نەدەن بچێتە نەخۆشخانەکە"
ئەو پزیشکە نەشتەرگەرییە بەریتانییە، لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی "نزیکەی هەموو ئەو منداڵانەی لە یەکەی پزیشکی منداڵان لە نەخۆشخانەی ناسر ئاو و شەکریان پێدراوە، بڕێکی کەم شیری منداڵانیان هەیە بۆ کۆرپەی زۆربچوك، بەڵام بەش ناكات" .
راشیگەیاندووە "کەسانێکم بینی کە ساڵانێک بوو دەمناسین، هەندێکیانم نەدەناسیەوە، دوو هاوڕێم ٢٠ و ٣٠ کیلۆ کێشیان دابەزیبوو، ئەوان تەنها ئێسکەپەیکەر بوون، هەموویان برسی بوون، هەموو رۆژێک دەچوونە سەر کارەکانیان و دواتر دەگەڕانەوە بۆ چادرەکانیان، کە خواردنیان تێدا نەبوو"

ژمارەی خوێندراو : 20 جار

هەواڵی زیاتر