سورین لەسەر دەسنیشانكردنـی ئەوكـەسانەی هێرش دەكەنـە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم

3 رۆژ پێش ئێستا

قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،

ـ لە هەولێرن بۆ گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. کە ئەو هێرشانە زیان بە ناوبانگ و ئابوری عێراق دەگەینێت.
ـ دەبێت ئەو هێرشبەرانە بەسزای خۆیان بگەن، ئەوان سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن، چ لە ناو هەرێمی کوردستان یان دەرەوەی هەرێمی کوردستان بن. دڵنیایی دەدەن هێزی هەرێمی کوردستان، هێزی عێراق و بەغدایە.
ـ هەر بە ئامانج گرتنێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق، بەرژەوەندی گەلی عێراق دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕێگەی لیژنەی لێکۆڵینەوە، سورە لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانە. هەروەها گفتوگۆیان لەسەر ئەو زانیارییانە کردوە کە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەن.

ژمارەی خوێندراو : 74 جار

هەواڵی زیاتر