ڕەزامـەنـدیـی دراوە بـۆ دۆزینەوەی بەدیلى مالیکی بۆ کاندیدى سەرۆکوەزیران

8 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە "سکای نیوز عەرەبی"ڕاگەیاندوە، عەممار حەکیم و قەیس خەزعەلی و محەمەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادی ئەو کەسانەن کە ڕەزامەندییان داوە لەسەر پێشنیاری دۆزینەوەی بەدیل بۆ مالیکی.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەوان هەوڵدەدەن بازنەی ڕەزامەندبوان لەسەر ئەم پێشنیارە فراوانتر بکەن بۆ هەشت كەس لە کۆی 12 ئەندامی چوارچێوەکە، و بەو شێوەیە ڕەزامەندی دو لەسەر سێی ئەندامان بەدەستبهێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییداوە بە عێراق لە هەڵبژاردنەوەی مالیکی، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێت، وەک سەرۆک وەزیران، ئەگینا واشنتن هاوکاری عێراق ناکات کە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی نەوت و هاوپەیمانێکی نزیکی ئەمریکایە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" وتی، "لە سەردەمی مالیکی (پێشتر)، وڵات کەوتە ناو هەژاری و پشێوییەکی گەورە. نابێت ئەوە بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانیەوە دوبارە ببێتەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێت، ئەمریکا هیچ هاوکارییەک پێشکەش بە عێراق ناکات".

ژمارەی خوێندراو : 55 جار

هەواڵی زیاتر