به‌گوێره‌ی ئامارێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه، گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و دۆسیه‌ی جیابونه‌وه به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه له پارێزگاكان دابه‌شكراوه، كه سه‌رۆكایه‌تیی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌غدا/روسه‌فه سێ هه‌زار و 692 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی تۆماركردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌زار و 428 حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆماركراون، له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی به‌غدا/كه‌رخ دو هه‌زار و 969 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و هه‌زار و 208 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ی تۆماركردوه.
ئاماره‌كه ده‌ریخستوه، له نه‌ینه‌وا سێ هه‌زار و 57 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون له به‌رامبه‌ر 430 حاڵه‌تی جیابونه‌وه، له به‌سڕه دو هه‌زار و 838 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌راورد به 434 حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆماركراون، له بابل هه‌زار و 770 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌راورد به 126 حاڵه‌تی جیابونه‌وه، له نه‌جه‌ف هه‌زار و 552 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌راورد به 255 حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆماركراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ئه‌نبار هه‌زار و 480 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی تۆماركردوه به‌راورد به 274 جیابونه‌وه، له كه‌ربه‌لا هه‌زار و 397 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌راورد به 356 جیابونه‌وه تۆماركراون، له كه‌ركوك هه‌زار و 300 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌راورد به 162 جیابونه‌وه تۆماركراون.
ژمارەی خوێندراو : 33 جار