وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا بۆ سێ خاڵی سەرەکی دەگەڕێنێتەوە، کە بریتین لە: تەواوبوونی وەرزی بەرهەمی ناوخۆیی، کەمیی هاوردەی دەرەکی و قۆرخکاریی هەندێک لە بازرگانان.
مەهدی سەهر جبووری، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی "خانەی تەنگژەکان"ی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ڕێڕەوە بازرگانییەکان دروست کردووە، ئەمەش بە ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە عێراقدا.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، کار دەکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمی تەماتە لە سەرجەم پارێزگاکان تاوەکو پێداویستیی بازاڕ دابین بکەن. هاوکات جبووری ڕایگەیاند: "هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دابینکردنی ئالیکی ئاژەڵ و پەلەوەر بە نرخێکی گونجاو، بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی مریشک و هێلکە و کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان."
ژمارەی خوێندراو : 6 جار