محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه و جەختیکرده‌وه لەسەر گرنگی بەردەوامبونی لە نێوان هێزە سیاسییە جیاجیاکان و هەوڵدان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان و دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، بۆ ئەوەی هیوا و خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵات بەدی بهێنرێت.
نوسینگەی سەرۆک وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیكرد لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبونی سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان، بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لە بەرامبەر ئاستەنگە هەنوکەییەکان، لەژێر ڕۆشنایی پێشهات و ڕوداوە خێراکانی ناوچەکە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوخۆ خرایەڕو و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبونی لە نێوان هێزە سیاسییە جیاجیاکان و هەوڵدان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان و دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، بۆ ئەوەی هیوا و خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵات بەدی بهێنرێت.
سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه كه 29ی ئازاری ئه‌مساڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی هەر لەسەرەتاوە جەختی لەسەر گرنگی تێگەیشتن و میکانیزمێکی کوردی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كردوه‌ته‌وه.
هاوكات بڕیاره 11ی ئه‌م مانگه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 په‌رله‌مانتار (جگه له پارتی) داوایان كرد كه كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 11ی 11ی 2025ه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت و حكومه‌تی نوێی عێراق دروستبكرێت.
27ی مانگی رابردو، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر سەقامگیری دەوڵەت و کارکردنی دروستی دامەزراوەکانی، لە کاتێکدا عێراقییەکان بە تامەزرۆییەوە چاوه‌ڕوانی ئەوەن ئەو پابەندبونە دەستورییە بەجێبهێنرێت".
ژمارەی خوێندراو : 43 جار