كێشە لەنێوان عێراق و كوەیت سەریهەڵداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر سنوورە ئاوییەكان، كێشە لەنێوان عێراق و كوەیت سەریهەڵداوە

بەهۆی نەخشەیەكی نوێی دەریاییەوە كە بەغداد بڵاویكردووەتەوە و سنوورە ئاوییەكانی دەستنیشان كردووە، ناكۆكییەكی دیپلۆماسیی توند لەنێوان عێراق و كوەیت سەریهەڵداوە و وڵاتانی كەنداویش پشتیوانیی كوەیت دەكەن.
چونكە بەپێی نەخشە نوێیەكە، بەغدا جەخت لەسەر فراوانكردنی دەسەڵاتی دەریایی خۆی دەكاتەوە لە باكووری كەنداوی عەرەبی، كە ناوچەیەكی هەستیارە بۆ گواستنەوەی نەوت و بازرگانیی نێودەوڵەتی.
لە كاردانەوەی نەخشەكەدا، وەزارەتی دەرەوەی كوەیت بە توندی ناڕەزایی دەربڕی، بڕیارەكەی بە "تاكلایەنە" ناوبرد و ڕایگەیاند: یاداشتێكی ناڕەزایەتیی ڕادەستی باڵیۆزی عێراق كردووە و هۆشداری دەدات كە گۆڕینی ئەو دۆخەی لە سنوورە هاوبەشە دەریاییەكان هەیە، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و كاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەبێت.
هاوكات ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداویش پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ كوەیت ڕاگەیاند و هەنگاوەكەی  عێراقی بە پێشێلكاری ناوبرد. هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی نەخشەكەی لە عێراق كرد.
لە بەرانبەردا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، تۆماركردنی نەخشەكە مافێكی سەروەریی عێراقە و ئامانجیان دەستدرێژیكردنە سەر خاك و ئاوی هیچ وڵاتێك نییە.
 ڕەگ و ڕیشەی كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ساڵی 1993 كە سنووری نێوان عێراق و كوەیتی كێشا، بەڵام عێراق پێیوایە ئەو بڕیارە كاریگەریی لەسەر دەسەڵاتی دەریایی و پڕۆژەكانی وەك "بەندەری فاو" هەیە.

 پەیام

ژمارەی خوێندراو : 90 جار

هەواڵی زیاتر