نەتەوە یەكگرتوەكان: لە هەر سێ كەس لە غەززە یەكیكیان لە شەوو ڕۆژێكدا هیچی بۆ خواردن دەست ناكەوێت و بە برسیەتی دەمێنێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

تۆم فلێچەر، جێگری سکرتێری گشتی کاروباری مرۆیی و ڕێکخەری فریاگوزاری بۆ خەلكی غەززە  ڕایگەیاند، لە هەر سێ کەس لە غەززە یەكیك لەوان شەوو رۆژێك نانیان ناخوات  بۆیە بەپەلە داوای گەیاندنی خێرای هاوکارییەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی دەكەین.
فلێچەر جەختی لەوە کردەوە کە غەززە لەبەردەم چاوی جیهاندا قەیرانێکی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی هەوڵی بەدەستهێنانی هاوکاری خۆراک دەدەن، تەقەیان لێدەکرێت، منداڵانیش برسی دەبن.
هەروەها جەخت لەوەدەكەینەوە "نابێت یارمەتییەکان رێگەیان لێبگیرێت و پێویستە بەخێرایی بگەنە غەززە ، هەروەها نابێت خەڵک بکرێتە ئامانج لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە خۆراکییەکان".
سەبارەت بە بڕیاری ئیسرائیل بۆ گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە، فلێچەر جەختی لەسەر پێویستی هاوکارییەکی بەرفراوان بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی و قەیرانێکی تەندروستی کە گەیشتووەتە ڕێژەی کارەساتبار.
ڕۆژی یەکشەممە، ئەوەی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردبوو، ڕاگرتنی تاکتیکی ناوخۆیی چالاکییە سەربازییەکان بوو لە ناوچە دیاریکراوەکانی کەرتی غەززە بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو کۆمەڵکوژی و برسێتییەی کە لەلایەن تەلئەبیبەوە بەرامبەر زیاتر لە ٢.٢ ملیۆن فەلەستینی لە ناوچە گەمارۆدراوەکەدا ئەنجام دەدرێت.
جولیێت توما، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاژانسەکە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ڕەخنەی لە دابەزینی هاوکارییەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە گرتووە و جەختی لەوە کردەوە کە کۆتایی بە خراپتربوونی برسێتی ناهێنێت.
غەززە خراپترین قەیرانی مرۆیی لە مێژووی خۆیدا بەخۆیەوە دەبینێت، برسێتییەکی توند تێکەڵ بە شەڕێکی جینۆساید بووە کە ئیسرائیل، بە پشتیوانی ئەمریکا، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستی داوەتێ
لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ەوە ئیسرائیل هەموو دەروازەکانی لەگەڵ کەرتی غەززە داخستووە و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی زۆربەی خۆراک و یارمەتییە پزیشکییەکان کردووە، ئەمەش وایکردووە برسێتی لەناو کەرتی غەززەدا بڵاوبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گەیشتووەتە ١٤٧ فەلەستینی- لەنێویاندا ٨٨ منداڵ.
شەڕی غەززە زیاتر لە ٢٠٤ هەزار فەلەستینی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەیان منداڵ و ژنان بوون و زیاتر لە ٩ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون. سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون و برسێتی گیانی زۆر کەسی لێ کەوتەوە کە دەیان منداڵی تێدابوو.

ژمارەی خوێندراو : 73 جار

هەواڵی زیاتر