مهسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری
ئێران لە لێدوانێكدا بۆ
ڕۆژنامەنوسان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیر و بریکاری
وەزیرانی کاروباری دەرەوە وتی:
ـ لەماوەی ئەو 12 ڕۆژەی بەرگری سەخت و بوێرانەی کە
ئەنجامدرا، دوژمن بە هەمو توانای خۆی هەوڵیدا وڵات بهچۆكدا بهێنێت و شکستی هێنا،
لەم نێوەندەدا، شەرەفمەندان، خەڵکی وڵاتەکەمان ڕۆڵێکی دیاریان هەبو و بە بەرخۆدان
و هاودەنگییەکی نمونەیی کارێکی گەورەیان ئەنجامدا کە شایەنی پێزانین و ڕێزگرتنە.
ـ دیپلۆماتكارانی
وڵاتیش بە درێژایی کاتژمێرهكانی شهو و ڕۆژ چالاک بون، وەک لە ڕێگەی
ڕاگەیاندنەکانی ئێرانەوە دەبینرا، لە کاتێکدا هەندێک لە نوسینگەکان بەهۆی بارودۆخی
شەڕەوە داخران، بەرپرسانی دیپلۆماسی وڵات لە شوێنی کارەکانیان ئامادە بون،
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان پاراست و لە ڕێگەی بەدواداچونی بەردەوامەوە دەنگی
نەتەوەی ئێرانیان بە جیهان گەیاند
- دەرئەنجامی
ئەو هەوڵانە ئەوە بو کە نزیکەی هەمو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان جگە لە ئەنجومەنی
ئاسایش و نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو دەستدرێژییەیان شەرمەزار کرد، ئەم دەستکەوتە
گەورەیە بە ئاسانی بەدینەهات و دەرئەنجامی کارلێکە ئامانجدارەکان، هەوڵە
بەردەوامەکان و دیپلۆماسیەتی چالاکانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە
- ڕژێمی زایۆنی شەڕێکی دەستپێکرد کە بەپێی
هەمو پێوەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵە و نایاسایی بو، بەڵام بەداخەوە لە جیهانی
ئەمڕۆدا زۆرجار ئەم جۆرە کردەوە شەڕانگێزانە لەلایەن زلهێزەکانەوە ڕەوا دەبینرێت
- بەپێی ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری باڵا، لە
بارودۆخی ئێستادا، دو میحوەر دەبێت لە یەک کاتدا چالاک بن؛ یەکێکیان میحوەری
بەرگری و ئەمنیی وڵات، کە هێزەکانمان دەبێت بە ئامادەیی و هێزێکی تەواوەوە بەرگری
لە وڵات بکەن، ئەوی دیکەشیان میحوەری دیپلۆماسییە، کە دەبێت بە شێوەیەکی کاریگەر و
چالاکانە مامەڵە بکات
ژمارەی خوێندراو : 52 جار