مەسعود پزیشکیان، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری:
ـ ئێمە ئامادەین بۆ هەر کارێکی سەربازیی لەگەڵ ئیسرائیل. هێزەکانمان ئامادەن بۆ ئەوەی جارێکی دیكە هێرش بكەنەوە سەر قوڵایی ئەو وڵاتە
ـ ئیسرائیل لە هەوڵەکانیدا بۆ پەرتەوازەکردنی ئێران و لەناوبردنی ڕژێم لە ڕێگەی گێرەشێوێنییەوە شکستی هێناوە"، بەو پێیەی "داواکارییەکەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ زۆر شت ئاشکرا دەکات
ـ هەر دانوستانێکی داهاتو دەبێت لەسەر بنەمای بەژەوەندی دولایەنە دەبێت و ئێران قبوڵی ناکات مەرجی تاکلایەنە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بسەپێنرێت
- دروستنەكردنی چەكی ئەتۆمی هەڵوێستی سیاسی، مەزهەبی، ئینسانی و ستراتیژی ئێمەیە". بانگەشەی كۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی وەهمە .
ـ پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکەکەمان و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت، هەروەها توانا ئەتۆمییەکانمان لە مێشکی زاناکانماندایە نەک لە دامەزراوەکانماندا".
ژمارەی خوێندراو : 79 جار