كەشتی "حەنزەڵە" لە كەناراوەكانی غ.ەزە نزیكدەبێتەوە و قەوارە كاتییەكەش هەڕەشە دەكات

27/07/2025

كەشتی "حەنزەڵە" دەستپێشخەریی ژمارەیەك چالاكوانی مافەكانی مرۆڤە كە ژمارەیان 21 كەسە، بە بڕێك هاوكارییەوە بەرەو كەناراوەكانی غ.ەزە بەڕێكەوتوون و ئەمشەو لە شوێنی دیاریكراو نزیكبوونەتەوە .
بەدرێژایی ڕێگا ئاوییەكە، ئەم كەشتییە لەلایەن فڕۆكە و درۆنەكانی قەوارەی زایۆنییەوە چاودێریی دەكرێت و پەیامی هەڕەشەی ئاراستە دەكرێت .
بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیی هەڕەشەی ئەوە لە سەرنشینەكانی كەشتییەكە دەكەن، ئەگەر لە غ.ەزە نزیك ببنەوە، دەست بەسەر كەشتییەكەدا دەگرن و تیمە سەرنشینەكەشی دەستگیردەكرێن.
تیمەكە لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپا و كەسایەتی هونەریی و ڕۆژنامەوانیی بیانی پێكدێن، هۆشداریی ئەوە دەدەن، ئەگەربێتو قەوارە كاتییەكە ڕوبەڕوی كەشتییەكە ببێتەوە كە بۆ شكاندنی گەمارۆی 17 ساڵەی سەر كەرتی غ.ەزە بەڕێكەوتووە، ئەوا مانگرتنی كراوە لە خواردن و خواردنەوە ڕادەگەیەنن .

ژمارەی خوێندراو : 135 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

عێراق و سێنتکۆم تاوتوێی قۆناغی کۆتایی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن

زۆرتر

8/12/2026 6:39:00 PM

پڕۆژەی هەژماری من: دوای 31ـی ئاب دابەشکردنی مووچەی نەختینەیی ڕادەگیرێت

زۆرتر

8/12/2026 9:06:00 AM

کێشەی بێئاوی لە سلێمانی و دەوروبەری چارەسەر کراوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

زۆرتر

8/12/2026 8:40:00 AM

زۆرترین خوێنراو