وەزارەتی پەروەردە دیاریكردنی ئاستەکانى “یەکەم، دووەم و سێیەم”ى پۆلى ١٢ى ئامادەیىلابرد

پێش 1 هەفتە


بە بڕیارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، ئەمساڵ گۆڕانکاری دەکرێت لە شێوەى ڕاگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى بە سەرجەم بەشەکانییەوە.
بەگوێرەى بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە: بۆ ڕاگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان، کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى ئەنجام نادرێت، تەنیا وەزارەت لە ڕێگەى دیجیتاڵییەوە نمرەى قوتابیان ڕادەگەیەنێت.
بەگوێرەى بڕیارنامەکەى وەزارەتى پەروەردە، ئەمساڵ هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستى تاک بۆ ناساندنى ئاستەکانى "یەکەم، دووەم و سێیەم" دیاریى ناکرێت و، هیچ پلەبەندییەک ڕاناگەیەنرێت.
هەروەها، وەزارەتى پەروەردە بڕیارى داوە هیچ دامودەزگایەکى پەوەردەیى مەڕاسیمى خەڵاتکردن ئەنجام نادات و سەرپێچیکارانیش ڕێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە لە ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ و ساڵانى دواترەوە جێبەجێدەکرێت. وەزارەتەکە ڕایشیگەیاندووە، بنەماى هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ پێوەرى زانستیانەتر دەگۆڕن.

ژمارەی خوێندراو : 78 جار

هەواڵی زیاتر