پارێزگاكانی دیوانیە، زیقار، سەماوە و بەسرە مەترسی نەمانی سەوزایی و كشتوكاڵی هەیە

18 کاتژمێر پێش ئێستا

د.هەڵۆ عەسكەری، وەزیری ژینگەی عێراق
- عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە گۆڕانكاری كەشوهەوای زۆر پێوەی دیارە، بە تایبەتی لە ناوچەكانی باشوری وڵاتەكە كە هەوای ناوچەكە پیسبوە و پڕۆسەی بەبیابانبون پەرەیسەندوە، ڕیژەی سەوزایی كەمبوەتەوە و خاكەكە بە پیتی خۆی لەدەستداوە. 
- گۆڕانی ژینگە لە پارێزگاكانی دیوانیە، زیقار، سەماوە و بەسرە زیاترە كە مەترسی نەمانی سەوزایی و كشتوكاڵی هەیە، كە مەترسیەكی گەورەتر بەدوایخۆیدا دەهێنێت كە ئەویش كۆچكردنە بۆ ناوچەكانی دیكە.

- ئەگەر گرفتی ژینگە چارەسەر نەكرێت ئەوا لەو ناوچانە خەڵك نامێنێت و بەبیابان بون هەڵەكشێت.
-خەڵكی بە دەست چڕ و زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە لە ناوچەكانی دیكە دەناڵێنن و كاریگەری لەسەر لایەنەكانی ئابوری، كۆمەڵاتی و سیاسی دەبێت، ئەوەش وادەكات كە نەتوانن لەژێر ئەو فشارە زۆرە فرەلایەنەیەدا بەرگە بگرن.


- لە وەزارەتی ژینگە پلان و ستراتیجیەكی باشیان داناوە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی ئەو گرفتانەی سەر ژینگەی عێراق و گۆڕانكارییەكان لەڕوی ئاو، هەوا و خاكەوە ببێتەوە كە زۆرن. 

-هەفتەی پێشو بڕیارماندا لەسەر دامەزراندنی پڕۆژەی هەوای بەغدا و بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ تەرخانكرا، بەمەبەستی دروستكردنی سیستەم و ناوەندێكی چاودێری لەناو پایتەختدا و پاشان سیستەمەكە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق دادەنرێت

ژمارەی خوێندراو : 42 جار

هەواڵی زیاتر