مەسعود پزیشکیان، وەڵامی ترەمپ دەداتەوە:

5 رۆژ پێش ئێستا

وادیارە ترەمپ گەلی ئێران ناناسێت، هیچ شتێک لەبارەی غیرەت و شەهامەت و قوربانیدانەکانییەوە نازانێت، بۆیە تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ ئێران کە سەرچاوەی ئاڵۆزی و هەڕەشەیە .
دەروازەکانی خۆراک و ئاو و دەرمانیان بەسەر زیاتر لە ٦٠ هەزار مرۆڤی بێ گوناهی مەدەنی لە لە ژن و مناڵی غە*زە داخستووە ، هاتووی ئێمە تۆمەتبار دەکەیت بە شەڕ و خۆێنڕشتن؟ .
بە ترەمپ دەڵێم، ئەرێ ئەوە کێیە ناوچەکە چەکدار دەکات و بەرەو شەڕ دەیبات؟ کێ تۆوی فیتنە و ئاژاوە دەچێنێت؟
خۆرئاوا شانازی بە ئاشتییەوە دەکات، بەڵام ٤٧ ساڵە هەرچی لە توانایدا هەیە کردویانە بۆ چۆکدانان بە گەلی ئێران و سیستمە سیاسییەکەی، بەو جۆرەش هەر سەکەوتوو نەبوون و هەرگیز سەرکەوتووش نابن .
بانگەشەی ئەوە دەکەن کە داعشیان تێکشکاندووە، ئەی کێ بوو قاسم سلێمانی تیرۆرکرد؟ ئەی ئێوە نەبوون ڕاهێنانتان بە داعش کرد و چەکدارتان کرد، لەکاتێکدا سلێمانی و هاوڕێکانی داعشیان لە ناوچەکە دەرکرد ؟
ئێوە تا ئێستاش هاوکاری داعش دەکەن و ئێمەش تۆمەتباردەکەن بەوەی گوایا خوازیاری جەنگین، ئایا ئێمە یاسا مرۆییەکانمان پێشێلکردووە یان ئیسرائیل کە هیچ بەهایەک بۆ هیچ بنەمایەکی مرۆیی دانانێت و هەرچی تاوانی وەحشیگەرانەیە دژی ژن و مناڵ و نەخۆش و بەساڵاچووان ئەنجامی دەدات ؟
ئێوە ئاشتیتان بوێت یان نا، ئێمە ئەم وڵاتە بونیاد دەنێین و بەهێزەوە پەرەی پێدەدەین، ئێمەین ئاشتیخوازان نەک شەڕنگێز، بەڵام سەربەرزی و کەرامەتی خۆمان نافرۆشین و سەر بۆ هیچ هێزێک دانانەوێنین و تەسلیم نابین .
ئەوەی پێیوایە دەتوانێت بێتە ناوچەکەمان و بە دروشمە وەهمیەکانی هەڕەشەمان لێبکات یان بە بەڵینەکانی فریومان بدات، با بزانێت کە لە خەیاڵدا دەژی، چونکە ئێمە سازش لەسەر سەربەرزی و کەرامەتی نیشتمانی خۆمان بۆ هیچ کەس ناکەین، ئەم عیزەتە لەناخی هەموو هاوڵاتییانی ئێراندا ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە .
لایەنگری دروشمبازی نیم، بەڵام بەلای منەوە شەهیدبوون شیرینترە لە مردن لەسەر جێگەی نەخۆش، هەموو ئێرانییەکیش هەر وا بیرەدەکاتەوە .
هەموو هەوڵی دوژمنان بۆ نانەوەی ئاژاوەیە لەنێوان ڕۆڵەکانی گەلی ئێران، قسەکاتی ترەمپ مەترسیدارن و ئامانجی ئەو، لەتکردنی یەکڕیزی و نانەوەی پشێوی و چاندنی تۆوی بێ هیواییە، بەڵام خەیاڵی خاوە، هەموو هاوڵاتییانی ئێران لە گۆڕەپانەکەن لەپێناو نیشتمانەکەیان.
ئێوە لەناو خاکی خۆماندا گەورە زانایانی ئێمەتان تیرۆرکرد، بەڵام ئەوە بزانن سەدان زانای دیکە دروستبوون بەشداریی لە بونیادنانی وڵاتەکەیان دەکەن .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 63 جار

هەواڵی زیاتر