كۆبوونەوە گرنگەكە لە قەتەر دەستیپێكرد و حەما*سیش دەڵێت "ئەمجارە بابەتەكە زۆر جدیە"

3 رۆژ پێش ئێستا

سەرچاوەیەكی باڵا لە بزوتنەوەی حە*ما*/س بۆ ڕۆژنامەی"العربي الجديد":
ئێوارەی دوێنێ، قەتەر كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ شاندی بزوتنەوەی حە*ما*/س تایبەت بە هەوڵەكانی ئاگربەست لە كەرتی غەزە ئەنجامداوە .
لەو كۆبوونەوەیەدا، قەتەر پێشنیازێكی ئاراستەی بزوتنەوەكە كردووە كە باس لە ڕاگرتنی شەڕ بۆماوەی دوو مانگ دەكات و لەو دوو مانگەدا دەست بە دانوستانی گشتگیر بۆ ڕاگرتنی شەڕ بە چەند مەرجێك دەكرێت .
ئەمجارە گرنتییەكان زۆر جدین و ئەمریكا خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەكات .
یەكەم كۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل، كەمێك بەرلە ئێستا دەستیپێكرد .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر