دۆزی گەلی فەلەستین و مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان وەک پرسی سەرەکی کۆمکاری عەرەبی دەمێنێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

ئەحمەد ئەبول غیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی:
 ـ دۆزی گەلی فەلەستین و مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان وەک پرسی سەرەکی کۆمکاری عەرەبی دەمێنێتەوە.
هەوڵەکانی ڕاستڕەوی توندڕەوی زایۆنیستی بۆ زاڵبوون بەسەر خاکەکانی فەلەستین و ئەنجامدانی جینۆساید دژی گەلەکەی، پەڵەیەکی رەش لەسەر رووی جیهان نیشان دەدات.
کۆمکاری عەرەبی بە بیانووی گەیشتن بە ئاسایش لە فەلەستین، سوریا و لوبنان سیاسەتی فراوانبوونی زایۆنی ڕەت دەکاتەوە، چونکە ناوچەکە دەخاتە ناو سووڕێکی کراوەی ڕووبەڕووبوونەوە.
سوپاس بۆ ئەو هەوڵانەی میسر و قەتەر بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەروەها بۆ هەوڵەکانی شانشینی سعودیە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئاشتی لە نیویۆرک لە مانگی داهاتوودا
هێشتا ئاسایشی عەرەبی بەو شێوەیەی کە هیوای بۆ دەخواست بەدی نەهاتووە بەهۆی ئەو ڕادەیە دەستوەردانانەی کە هەرێمی عەرەبی بەدەستیەوە دەناڵێنێت
لوبنان لەبەر ڕۆشنایی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی بوژانەوە بوەتەوە و سوریاش بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان لە بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا کە سودان بەدەست گەورەترین قەیرانی مرۆییەوە دەناڵێنێت بەهۆی شەڕی ئەو وڵاتە و دووبەرەکییەکان هەڕەشە لە یەکگرتوویی لیبیا دەکەن.
متمانە بە توانای وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددایانە و گەڕاندنەوەی ئاسایشی عەرەبی لە ناوچەکە هێشتا ماوە

ژمارەی خوێندراو : 44 جار

هەواڵی زیاتر