د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی:
زیاتر له نیوەی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی چاپكراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق له سلێمانییه
زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ئاستی پارێزگاكانی عێراق له سلێمانییه
زۆرترین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه ته‌مویله‌كه‌ی ناوخۆیی بێت له سلێمانییه
زۆرترین پیشه‌سازی له سلێمانییه
هەموئەمانە ده‌رفه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان سلێمانی و كوردستان به بژارده‌ی ڕاستی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌وه‌ی له جیهاندا له قه‌یراندایه وزه، ئاوی پاك و ژینگه، زه‌وی كشتوكاڵ و ڕێڕه‌وی بازرگانییه، ده‌ستی كرێكاری و كه‌ره‌سته‌ی خاو، بازاڕه‌كان و ئاسایشه، به‌ڵام هه‌مو ئه‌وانه له سلێمانی و كوردستان ده‌رفه‌تن و ئێمه له بواری وزه‌دا توانایه‌كی زۆر باشمان هه‌یه، چی له وزه نوێبوه‌كان و چی له وزه ته‌قلیدیه‌كان، زۆرترین زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كه‌ونه لای ئێمه و زۆرترین ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی له سلێمانی و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه".
ژمارەی خوێندراو : 5 جار