هیندستان و پاکستان ڕۆژی پشتڕاستیان کردەوە کە
گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی ئاگربەست، ئەمەش نزیکەی ١٢ کاتژمێر دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی
"ئۆپەراسیۆنی پێکهاتەی تۆکمە"ی پاکستان، دوای چوار ڕۆژ لە پێکدادانی چەکداری
خوێناوی کە نزیک بوو لە پەرەسەندنی شەڕی سەرتاسەری نێوان هەردوو وڵاتی چەکداری ئەتۆمی.
یەکەم ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکاوە بوو، کە دووپاتیکردەوە کە هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ
ڕێککەوتوون.
ترامپ وتیشی: دوای دانوستانەکان بە نێوەندگیری
ئەمریکا، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ
و هەمەلایەنە ڕێککەوتوون.
دواتر فەرمانگەکانی دەرەوە و کۆمۆنوێڵسی هیندستان
پشتڕاستیان کردەوە کە لێکتێگەیشتن لەگەڵ پاکستان کراوە بۆ وەستاندنی هەموو ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان لەسەر وشکانی و ئاسمانی و دەریایی و ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات لە
کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات. ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆیی.
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ئاشکرای کرد کە فەرماندەکانی
گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هیندستان و پاکستان لە ١٢ی ئایاردا جارێکی دیکە
وتووێژ دەکەنەوە.
ئەو جەختی لەوە کردەوە کە نیودەلهی بەردەوام هەڵوێستی
پتەو و سازشنەکراوی خۆی لە دژی تیرۆر بە هەموو فۆرم و دەرکەوتەکانیەوە پاراستووە.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆک وەزیرانی پاکستان و وەزیری
دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ هیندستان بۆ ئاگربەست گەیشتووەتە ڕێککەوتن،
ئاماژەی بەوەشکرد کە کەناڵە سەربازییەکان و هێڵە گەرمەکانی نێوان نیودەلهی و ئیسلام
ئاباد چالاککراونەتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 92 جار