ئێران ئامادەى گفتوگۆى جدییە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد باقر قالیباف له‌لێدوانێكدا له‌باره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کراوەیە بۆ دانوستان، بەڵام باوەڕی بەوە نییە کە ئەوە "ئەو جۆرە گفتوگۆیە بێت کە سەرۆکی ئەمریکا بەدوایدا دەگەڕێت، به‌ڵكو تەنها دەیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنێت".
قالیباف دانی بە بونی "کێشەی ئابوری لە ناوخۆی وڵاتدا ناوە، کە ڕەنگە هەندێکیان بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنەوە بێت"، بەڵام هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە بە "فشاری دەسەڵاتخوازانە" وەسفی کردوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکاوە هاتوه‌تە ئاراوە.
لایخۆیه‌وه‌ ئیسماعیل باقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی سبه‌ی هەینی بە سەردانێکی فەرمی، لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی ئێران، دەچێتە تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاروایە تاران پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش پتەوتر بکات"، لە کاتێکدا ناوچەکە شاهیدی پەرەسەندنی گرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە.

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر