به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە بەڵام لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان) نمەباران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفربارین دەبێت، لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان، خێرایی با لەسەرخۆ - مامناوەند و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، مەوداى بینین له نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بونی ته‌م هه‌یه، پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ژمارەی خوێندراو : 55 جار