جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستیکردوە بە دابەشکردنی شایستەی کارمەندانی دەنگدان، ئەویش لە ڕێگەی دابەشکردنی کارتەکانی (ماستەرکارد) بەسەر نوسینگەی پارێزگاکاندا بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک، دوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی/ بانکی ڕافیدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا کارتەکان بۆ حەوت پارێزگای هەڵبژاردن نێردراون کە بریتین لە کەرکوک، دهۆک، بەسرە، بابل، هەولێر، میسان و نەجەف"، جەختیشی کردەوە کە "کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە ڕادەستکردنی کارتەکان بە نوسینگەکانی تری هەڵبژاردن، و دواتر پارەی تەرخانکراو دەخرێتە سەر کارتەکان بە مەبەستی دابەشکردنیان".
ژمارەی خوێندراو : 150 جار