عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران:
ئێمە دەستپێشخەری هیچ شەڕێك ناکەین، بەڵام بە توندی وەڵامی هەر هێرش و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان دەدەینەوە.
دەبێ دوژمن بزانێت ئەگەر ئەمجارە جەنگ دەستپێبکات، تەنیا لە سنوورێکدا نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی و سەرانسەری ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئەوەی باس لە بژاردەی سەربازی و فڕۆکە و کەشتی دەکات، تەنیا قسەیە. لە ڕابردوودا چەندینجار وتوویانە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن، ئەم هەڕەشانە گەلی ئێران ناترسێنێت و کاریگەریشی نابێت.
ئاژاوەگڕیی ئەم دوایە لە شێوەی کودەتا بوو، بەڵام سەرکوتکرا و ئامانجیان تێکدانی ناوەندە هەستیار و کاریگەرەکانی وڵات بوو، هەربۆیە پەلاماری بنکەی پۆلیس، دامەزراوەکانی حکوومەت و سوپا، بانک و مزگەوتنەکانیان دەکرد و قورئانیان سووتاند.
پێش زیاتر لە 30 ساڵ ئەمریکییەکان لە ئێران بوون، سەرچاوەکانی نەوت، سیاسەت، ئاسایش لە دەستیان دا بوو، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ جیهان لە دەستی ئەواندا بوو، هەموو شتێک بە دڵی ئەوان بوو، بەڵام 30 ساڵە دەستیان بڕدراوە و ئێستاش دەیانەوێت هەمان سەردەمی پەهلەوی بگەڕێننەوە، بەڵام گەلی ئێران بە بەهێزییەوە سنگیان کردووەتە قەڵغان و رێگرن لەبەردەمیان.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 37 جار