نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاریكرا

14/05/2025

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاری لەسەر پڕۆژەی ڕوناکی کارەبای 24 کاتژمێری دا، بەپێی بڕیارەکە بێت نرخی کارەبای 24 کاتژمێری لە 72 دینارەوە دەست پێدەکات کۆتا نرخیشی  350 دینار دەبێت، هەر ماڵێک کەمتر لە 800 کیلۆوات سەرف بکات بۆ هەر کیلۆواتێکی 72 دیناری لێوەردەگرێت هەتا زیاتر سەرف بکات نرخەکەی زیاتر دەبێت.
هەروەها بڕیاریشە، تا کۆتای ئەمساڵ سەنتەری هەموو پارێزگاکان بکرێت بە 24 کاتژمێری ، تا کۆتای 2026 سەرجەم کوردستان دەکرێتە کارەبای 24 کاتژمێری."

ژمارەی خوێندراو : 223 جار

هەواڵی زیاتر