حكومەتی هەرێم زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی لەبەردەستە

4 رۆژ پێش ئێستا

حكومەتی هەرێم زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی لەبەردەستە
#روون_میدیا
بەپێی ئەو ژمارانەی كە وەزارەتی دارایی وەك داهات لە ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەدا پێشكەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵیی كردووە، داهاتی نانەوتی ناوخۆ (350 بۆ 400) ملیار دینارە .
هاوكات لە ساڵی 2023 ـەوە هەتا كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، حكومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و هەر بەرمیلێكیشی بە 31 دۆلار لەڕێگەی ئێران و توركیا فرۆشتووە .
بەمجۆرەش لە داهاتی ناوخۆ، جگە لەو 50 ملیار دینارەی مانگانە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی كردووە، لەگەڵ ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی 249 ملیۆن بەرمیل نەوت دەستی كەوتووە، ئێستا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم زیاتر لە سێ ملیار دۆلار كە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار دەكات، لەبەردەستیدایە.
بەم پارە و داهاتە زەبەلاحەشی كە لە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەستیكەوتووە و لەبەردەستیدایە، هێشتا چاوەڕێیە بەغدا ئەگەر بە قەرزیش بێت موچەی مانگێكی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.

ژمارەی خوێندراو : 12 جار

هەواڵی زیاتر