ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی
نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای بەرزبونەوەی
عەمبارکردنی بەنزین و گازۆیل لە ئەمریکا و سعودیە.
نرخی
نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساس (WTI)
0.32% دابەزی
و گەیشتە 62.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ههروهها نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی
0.11% دابەزی و گەیشتە 64 دۆلار و 79 سەنت.
دوێنێ
نرخی نەوت بەڕێژەی 1% دابەزی، دوای ئەوەی داتا فەرمییەکان دەریانخست کە کۆگاکانی
بەنزین لە ئەمریکا زیاتر لە چاوەڕوانی گەشەی کردوە، ئەوەش گوزارشتە لە لاوازی
خواست لەسەر ئابوری ئەمریکا.
ئەوەی
لاوازی بازاڕەکەی زیاتر کرد، ئەوەیە کە سعودیە نرخی ناردنی نەوتی خاو بۆ کڕیارانی
ئاسیا کەمکردەوە و گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا.
شیکارانی بانکی ANZ لە
یاداشتێکدا دەڵێن، "لەکاتێکدا دابەزینی سعودیە بچوکتر بوە لەوەی چاوەڕوان
دەکرا، بەڵام ئاماژەیە بۆ لاوازی خواست سەرەڕای ئەوەی بازاڕ دەچێتە قۆناغی لوتکەی
خواست".
دابەزینی نرخی نەوتی سعودیە دوای بڕیارەکەی ئۆپێک+ دێت لە
کۆتایی هەفتەدا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 411 هەزار بەرمیل بۆ مانگی
تەمموز.
ژمارەی خوێندراو : 49 جار