جێگری ئەردۆگان: یەپەگە دەبێت چەك دابنێت

7 رۆژ پێش ئێستا

سوریا دەبێت دەوڵەتێكی مەركەزی بێت
ئاڵۆزی و ململانێ، لە بەرژەوەندی كورد و هیچ نەتەوەیەكی دیكە نیە لە سوریا

#روون_میدیا

جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا:

ئەگەر "یەپەگە" چەك دانەنێت و نەبێتە هێزێكی سیاسیی، هیچ پێگەیەكی لە سوریای نوێدا نابێت .

ڕێككەوتن لەنێوان هەسەدە و ئیدارەی نوێی سوریا كراوە، دەبێ سەرجەم ناوچەكان بەتایبەتیش ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی دیمەشق.

خوازیاری سوریایەكین كە لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون بونیادنرابێت و یەكسان بێت بۆ سوننە و عەلەوی و مسوڵمان و مەسیحی و دروز و كورد و توركمان و عەرەب، ئەوەش بەبێ دروستكردنی دەوڵەتێكی مەركەزی بەدی نایەت .

كوردیش هاوشێوەی نەتەوەكانی دیكە لە سوریا، دەبنە هاوڵاتیی پلە یەك لە سوریا و بەشداری ژیانی سیاسیی و ئابوریی دەكەن و ڕۆڵی ئیجابییان لە ئاوەدانكردنەوەی سوریا دەبێت .

هەر ئاراستەیەكی دیكە جگە لەمە، دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەكپارچەیی و سەروەریی خاكی سوریا و دەرگا لەبەردەم دەستوەردانی دەرەكیدا دەكاتەوە، ئەوەش نە خزمەت بە كورد دەكات نە بە سوریا .

گەلی سوریا كاتێك سەركەوتوو دەبێت، كە بە خێرایی ململانێی و ناكۆكیی ناوخۆ و بانگەشەی جوداخوازیی تێپەڕێنێت .

بەرژەوەندی ئیسرائیل لەوەدایە كە سوریا لە دۆخی ناكۆكیی و ململانێ و ئاڵۆزیدا بێت كە ڕێگە بۆ دەستوەردانی دەرەكی خۆش بكات، بەڵام ئەمە خزمەتی گەلی سوریا ناكان، نە كورد و نە عەرەب و نە توركمان 

ژمارەی خوێندراو : 61 جار

هەواڵی زیاتر