یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی سزا ئابوورییەکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت

5 رۆژ پێش ئێستا

ئەمرۆ ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا ڕێوشوێنی یاسایی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر سووریا گرتەبەر، هەنگاوێک کە بە "مێژوویی" وەسف دەکرێت و ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی گەلی سووریایە لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوەی سیاسیدا.
ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دێت، کە بە کۆی دەنگ ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر کۆتاییهێنان بە سزا ئابوورییە سەپێنراوەکانی سەر سوریا، جگە لەو ڕێوشوێنانەی پەیوەستن بە ئاسایشی وڵاتان و مافەکانی مرۆڤ و سەقامگیریی ناوچەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی ئەوروپا، هەموو ڕێوشوێنە ئابورییە سنووردارەکان هەڵدەگرن کە بەسەر سوریادا سەپێنراون، لەوانەش ئەو سنووردارکردنانەی پەیوەستن بە کەرتی دارایی و وزە، جگە لەوانەی کە لەسەر بنەمای نیگەرانییە ئەمنییەکان یان پێشێلکاریی جددی مافەکانی مرۆڤن.
بڕیارەکە بریتی بوو لە لابردنی ٢٤ بوار كە لە لیستی سزاکاندا بوون، لەوانە بانکی ناوەندی سوریا و چەند بانک و کۆمپانیایەک کە لە کەرتە گرنگەکانی وەک نەوت، پاڵاوتن، پەتاتە، پەیوەندییەکان و میدیا کاردەکەن.
ئەم ڕێوشوێنە بە هەنگاوێکی گەورە بۆ یەکخستنەوەی ئابووری سوریا لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی و هاندانی وەبەرهێنانی بیانی دادەنرا.
لای خۆیەوە، کایا کاڵاس، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە "بە کارێکی دروستە بۆ یەکێتی ئەوروپا کە لەم کاتە مێژووییەدا كاریلەسەر بكات بۆ پشتیوانیکردن لە بوژانەوەی ڕاستەقینەی سوریا و گواستنەوەیەکی سیاسی کە خواستەکانی هەموو سوریاییەکان جێبەجێ بکات.

ژمارەی خوێندراو : 73 جار

هەواڵی زیاتر