"رێپێوانی ئاڵا" کە لەلایەن دانیشتوانی
قودسەوە ڕێکخرابوو بۆ یادی بەناو "ڕۆژی یەکگرتنەوەی شارەکان"، گۆڕاوە بۆ
خۆپیشاندانێکی جەماوەری کە شکۆمەندی کوشتن و ئاهەنگگێڕان بوو بۆ جینۆساید ، دیمەنێک
کە بەتواوی ڕەنگدانەوەی سەرهەڵدانی توندڕەوی و ڕەگەزپەرستییە لە کۆمەڵگەی ئیسرائیلدا.
ڕۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیلی كە وەسفی ئەو
رێپێوانە دەكات دەڵێت : ئەوەی لە ئاهەنگێڕانی ئەمڕۆدا دەركەوت هاندان و ڕق و کینە
و كەم عەقڵی ئەو خەڵكەیە كە تیایدا دروشمی شۆککەریان دەوتەوە و وینایەكیان پیشان
دەدات كە بەتەوای پشتیوانیكردنبوو لە چینۆساید.
ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، لەناو ئەو دروشمانەی کە زۆرترین
جار دووبارە دەکرانەوە، بریتین لە: "مردن بۆ عەرەب"، "محەمەد مردووە"،
"گوندەکەت بسوتێت". لەگەڵ چڕینی ئەو گۆرانیە نوێیەی کە ئەمساڵ بە شێوەیەکی
بەرفراوان بڵاوبووەوە، لەتێكستەكەیدا بە جۆریك لە گالتە ئامیزی باسی مندالانی
غەززە دەكرا وەدڵێن: لە غەززە قوتابخانە نییە،
منداڵیش لەوێ نەماوە". ڕۆژنامەکە ئەم گۆرانییەی بە گۆرانییەکی "ڕەگەزپەرستی
و قێزەون" ناوبردوەو نوسیویەتی كە ئەوە بە ئاشکرا ئاهەنگ گێڕانە بۆ مردنی منداڵانی فەلەستینی.
رۆژنامەی هارێتز ئاهەنگەكەی بە "ئاهەنگێکی
گشتی بۆ جینۆساید" وەسفی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دروشمە بە نهێنی و
لە پەراوێزی چالاکییەکەدا نەوتراوەتەوە. بەڵکو بە دەنگی بەرز لە شەقامەکانی قودس و
بە یاوەری تەپڵ و سەما و بە خێر و بەرەکەتی سەرکردە سیاسییە پلە باڵاکان دەوترێنەوە،
لەوانە ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، کە ڕۆژنامەکە بە "پاڵەوانی ڕێپێوانەکە"
و "نوێنەری فەرمی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی مردن" وەسفی کردووە.
ئەم ئاهەنگگێڕانە لە کاتێکدایە کە قەوارەی
زایۆنی بەردەوامە لە داننان بە بەرپرسیارێتی خۆی لە کوژرانی دەیان هەزار مەدەنی لە
کەرتی غەززە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوە
مرۆییە نێودەوڵەتییەکان نزیکەی ١٨ هەزار منداڵیان تێدا گوژراوە،.
ژمارەی خوێندراو : 265 جار