جلوبەرگیشیان سەیروسەمەرەیە"
دروستبونی بزوتنەوەی (دینۆكراتی) لە عێراق ڕاگەیەندرا
#روون_میدیا
بڵاوبوونەوەی هەواڵی حزبێكی نوێ و بەناوێكی سەیروسەمەرەوە لە عێراق، كاردانەوەی لە شەقام و سۆشیال میدیای عێراقیدا دروستكردووە .
ئەو حزبە نوێیە ناوی (بزوتنەوەی دینۆكراتی) لەخۆی ناوە و بانگەشەی كۆكردنەوەی (دین و دیموكراتی) دەكات .
پۆشاك و جلوبەرگی سەركردەكانی ئەم حزبە نوێیە هاوشێوەی ناوەكەیان، ئەویش سەیروسەمەرەیە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خۆیان و ناو و جلوبەرگیان، بوونەتە جێی قسەوباس و ڕەخنە و گاڵتەپێكردن .
بەرپرسانی ئەم حزبە دەڵێن "ئەو حزبانەی كە لە عێراقدا دروستبوون، یان (دینی)ـین یان (دیموكراتی) هیچكامیشیان نەیانتوانیوە (دین و دیموكراتی) پێكەوە و لە یەك پرۆژەدا كۆبكەنەوە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت ئەو بۆشاییە پڕبكەینەوە
ژمارەی خوێندراو : 10 جار