پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو تونێلی پیرمام له‌سنوری پارێزگای به‌هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت و به‌وهۆیه‌وه دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بون.
بەپێێ زانیارییەكان ئۆتۆمبێله‌كه له‌ناو تونێلی پیرمام كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و به‌وهۆیه‌وه گڕیگرتوه، شۆفێر و سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش نه‌یانتوانیوه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
ژمارەی خوێندراو : 77 جار