تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا
سەردانی شەرع بۆ ئەمەریكا خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
سەردانی
شەرع بۆ ئەمەریكا سوریا لە قۆناغی دابڕانەوە
بەرەو هاوبەشی نێودەوڵەتی دەبات.
شەممەی ڕابردوو ئەلشەراع لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و بە یەکەمین سەرۆکی سوریا كە لە دوای سەربەخۆیی وڵاتەکەی
لە ساڵی 1946 سەردانی واشنتۆن بكات.
باراک وتی سەرۆک ترامپ و شەرع "لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانە و جەوهەریدا دووپاتیان
کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە دوورکەوتنەوە بە بەشداریکردن بگۆڕدرێت و دەرفەتێکی ڕاستەقینە
بدرێت بە سوریا و گەلەکەی بۆ نوێبوونەوە
لە میانی کۆبوونەوەکەدا- کە باراک بە "جەوهەری
و گەرم" وەسفی کردووە- ترەمپ نیازی خۆی بۆ لابردنی هەموو ئەو سزایانەی بەسەر
سوریادا سەپێنراوە دەربریوە و لەنێویاندا یاسای قەیسەر.
هەرلەمیانی كۆبونەوەكەدا ترامپ داوای لە کۆنگرێس
کرد ئەم هەنگاوە مێژووییە بنێت بۆ ئەوەی دیمەشق "دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ ئاوەدانکردنەوە"
بدات.
بە گوتەی باراک، کۆبوونەوەکە- کە بەرپرسانی باڵای
ئەمریکا، سوریا و تورکیا بەشدارییان تێدا کردبوو- شایەتحاڵی "پابەندبوونی سەرۆک
شەرع و سەرۆک ترامپ بوو بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش"،
ئەمەش بەشێکە لە گۆڕینی سوریا لە "سەرچاوەیەکی تیرۆرەوە بۆ هاوبەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر"، کە ڕەنگدانەوەی "پابەندبوون بە ئاوەدانکردنەوە، هاوکاری و بەشداریکردن
لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە".
ژمارەی خوێندراو : 76 جار